١٧ ئاب ٢٠٢٣ - ٢٠:٣٢
50 بارهەڵگری ئەرتەشی ئەمریکا گەیشتە کوردستانی سووریا

کاروانێکی سەربازی بریتی لە 50 بارهەڵگر ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن ئەرتەشی ئەمریکاوە گەییشتە، بنکەکانی ئەمریکا لە دەڤەی دەیرەزوور کە لە کۆنترۆڵی هەسەدەدایە.

 ئەرتەشی ئەمریکا کاروانێکی سەربازی بریتی لە نزیک بە 50 بارهەڵگری بۆ بنکەکانی خۆی لە دەیرەزوور کە لە کۆنترۆڵی هەسەدەیە، ناردووە.

ئەو کاروانە ڕێگای سنووری ئەلوەلیدەوە لە سنووری عێراق و سووریاوە گەییستە ئەو ناوچە لە سووریا.

کاروانەکە بریتی بوو لە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، تانکری سووتەمەنی و تەقەمەنی.

342/